Kurdistan
بەپەلە ... ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا پیرۆزبایی لە خەڵکی کوردستان دەکات
ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، پیرۆزبایی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکات و داوا دەکات بەپەلە حکوومەتی نوێی هەرێمی کوردستان پێک بهێندرێت.
ھیزێرت نوارت، ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، لە پرێس کۆنفرانسێکدا ڕایگەیاند، ئەنجامدانی ھەڵبژاردن لە ھەموو کۆمەڵگایەکدا بەشێکی گرینگی پڕۆسەی دیموکراسییە و بەم بۆنەیەشەوە پیرۆزبایی لە هەرێمی کوردستان کرد.
هەروەها جەختیشی لەوە کردەوە کە ئەمریکا لە نزیکەوە چاودێریی پرۆسەی ھەژمارکردنی دەنگەکان دەکات و چاوەڕێی ئەنجامەکان و دواتریش پێکھێنانی حکوومەتی نوێی هەرێمی کوردستان دەکا.
پارتی دیموکراتی کوردستان بە جیاوازییەکی یەکجار زۆر، بوو بە یەکەمین حزب لە هەرێمی کوردستان و دەزگای هەڵبژاردنی ئەو حزبە پێشبینی نزیکەی ٤٥ کورسی لە کۆی ١٠٠ کورسیی پەرلەمانی کوردستان دەکرد.