TR KU SO
FB X
Cîhan

ڕاپۆرتێكی ئه‌مریكی، ساڵانه‌ گرووپه‌ چه‌كداره‌كانی عێراق ملیارێك دۆلار به‌ قاچاخ بۆ ئێران ده‌گوازنه‌وه‌

سارا
Yazar
📅 12 Aralık 2025 09:19
پەیامی کورد    ...   ڕاپۆرتێكی ئه‌مریكی، ساڵانه‌ گرووپه‌ چه‌كداره‌كانی عێراق ملیارێك دۆلار به‌ قاچاخ بۆ ئێران ده‌گوازنه‌وه‌

دامه‌زراوه‌ی 'به‌رگری له‌ دیموكراتی ئه‌مریكی' له‌ ڕاپۆرتێكدا ئاشكرای كردووه‌، هاوبه‌شه‌كانی ئێران له‌ عێراق خاوه‌نی هه‌ژموونی سیاسی و ئابوورین و پشتیوانی له‌ تاران و ئه‌جێنداكه‌ی ده‌كه‌ن، سه‌ره‌ڕای سزاكان، كه‌چی ساڵانه‌ زیاتر له‌ ملیارێك دۆلار له ‌ڕێگه‌ی به‌قاچاخبردنی نه‌وته‌وه‌ ڕه‌وانه‌ی تاران ده‌كه‌ن.

دامه‌زراوه‌كه‌ی ئه‌مریكا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌، بوودجه‌ی فه‌رمی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی نزیكه‌ی ٣ ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دۆلاره‌، به‌شی زۆری ئه‌و بوودجه‌یه‌ ده‌چێته‌ گیرفانی هاوبه‌شه‌كانی ئێران له ‌عێراق.

دووپاتیش كراوه‌ته‌وه‌، بریكاره‌كانی ئێران لە عێراق میکانیزمێکیان داڕشتووە، ئابووری نەختینەیی دەقۆزنەوە بۆ ئەوەی ملیارەها دۆلار بۆ ئێران و هاوبەشەکانی بگوازنەوە. 

Paylas: