TR KU SO
FB X
Cîhan

پۆتین 3 بژارده‌ی خسته‌ به‌رده‌م چه‌كداره‌كانی ڤاگنه‌ر

Rozan Ateş
Yazar
📅 27 Haziran 2023 14:48

پەیامی کورد... پۆتین 3 بژارده‌ی خسته‌ به‌رده‌م چه‌كداره‌كانی ڤاگنه‌ر


ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی ڕوسیا، چه‌كداران و سەرکردەکانی گروپی سەربازی تایبەتی "ڤاگنەر"ی خستە بەردەم 3 بژاردە، ئەوەش دوای هەوڵە شکستخواردووەکەی یاخیبوونیان.

ئێوارەی دووشەممە پوتین لە وتارێکدا وتی: ئەمڕۆ دەرفەتی ئەوەتان هەیە بەردەوام بن لە خزمەتکردنی ڕوسیا بە واژۆکردنی گرێبەست لەگەڵ وەزارەتی بەرگری یان دەزگاکانی تری جێبەجێکردنی یاسا، یان بگەڕێنەوە بۆ ناو خێزان و هاوڕێکانتان.

هەروەها پوتین داوای لەو کەسانەشی کرد کە دەیانەوێت بەرەو بێلاڕووس بڕۆن و جەختیشی لەوە کردەوە کە "ئەو بەڵێنەی کە داویانە جێبەجێ دەبێت، دووبارەی دەکەمەوە، هەڵبژاردنەکە هی ئێوەیە، بەڵام دڵنیام ئەوە هەڵبژاردنی ئەو جەنگاوەرە ڕوسیایانە دەبێت کە درکیان بە هەڵە دڵتەزێنەکەیان کردووە". "

پوتین هەروەها سوپاسی چه‌كداران و فەرماندەکانی گروپی "ڤاگنەر"ی کرد، "کە تاکە بڕیاری دروستیان دا - ڕێگەیان بە خوێنڕشتنی نێوان براكان نەدا، لە دوا هێڵدا وەستان".

Paylas: