TR KU SO
FB X
Cîhan

منداڵێکی کوردی خەڵكی ورمێ، خەڵاتێکی زانستی جیهانی دەباتەوە

سارا
Yazar
📅 25 Aralık 2025 10:23
پەیامی کورد    ...   منداڵێکی کوردی خەڵكی ورمێ، خەڵاتێکی زانستی جیهانی دەباتەوە

ئەمیرموحەممەد ئیبراهیمی، منداڵێکی کوردی خەڵکی ورمێ، پلەی یەکەمی لە پێشبڕکێی جیهانی "یوو سی مەس" بە بەشداری ٥٨ ووڵات و ١٥٠٠ بەشدار، لە جۆرجیا بەدەست هێناوە.
 "یوو سی مەس" جۆرێکە لە ڕاهێنانی مێشک کە منداڵانی ٤ بۆ ١٣ ساڵ فێر دەبن بەبێ بەکارهێنانی هیچ کەرەستەیەک و تەنیا لە زەینی خۆیاندا ووڵامی پرسیاری بیرکاریی قورس بدەنەوە.
ئەمیر محەممەد ئیبراهیمی، براوەی خەڵات لە پێشبڕکێی یوو سی مەس، ڕایگەیاند: خۆشحاڵم کە ئەم خەڵاتەم بەدەست هێناوە، من لە ماوەی دیاریکراوی پێشبڕکێكەدا، ووڵامی ڕاستی ١٢٩ پرسیارم دایەوە و خەڵاتی یەکەمم وەرگرت.

ئیبراهیمی، لە تەمەنی شەش ساڵییەوە ڕاهێنان دەکات و  بۆ ئەم پێشبڕکێییە ماوەی زیاتر لە ٨ مانگ ڕۆژانە ٦ بۆ ٧ کاتژمێر بە دوو شێوە ڕاهێنانی کردووە، یەکێکیان بە نووسین و ئەوەی دیکەش بە گوێدان و بیرکردنەوە.

مەجید ئیبراهیمی، باوکی ئەمیر، دەڵێت، تێچووی بەشداری کردن لە پێشبڕکێیەکان لە ئەستۆی خۆمان بووە و حکوومەتی ئێران هیچ هاوکارییەکی نەکردووە.

Paylas: