Kurdistan
گەنجێکی کوردی ڕۆژهەڵاتی خەڵكی سەقز لە ناڕەزایەتییەکانی ئەم دوایی یەی ئێران لەژێر ئەشکەنجەدا کوژرا
گەنجێکی کوردی ڕۆژهەڵاتی خەڵكی سەقز لە ناڕەزایەتییەکانی ئەم دوایی یەی ئێران لەژێر ئەشکەنجەدا کوژرا
سۆران فەیزی هاووڵاتی تەمەن ٤٠ ساڵی خەڵکی سەقز و دانیشتووی بیجاڕ کە ڕۆژی چوارشەممە ١٧ی بەفرانبار لە کاتی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکانی بیجاڕدا دەست بەسەر کرابوو، لە یەکێک لە دەستبەسەرگەکانی ئەو شارەدا لەژێر ئەشکەنجەی هێزەكانی ئێران کوژراوە.
سۆران خێزاندار و دانیشتووی بیجار بووە و لە کاتی ناڕەزایەتییەکانی ئەو شارەدا دەست بەسەر کراوە و لە ماوەی ڕۆژانی دەستبەسەری دا سەرەڕای بەدواداچوونی هاوژینەکەی دام ودەزگا ئەمنییەکان هیچ ووڵامێکیان بەو بنەماڵەیە نەداوەتەوە.
بنەماڵەی سۆران فەیزیزادە بە پێدانی پارە تەرمی ڕۆڵەکەیان وەرگرتووەتەوە و لەژێر ڕێوشوێنی توندی ئەمنیدا لە گۆڕستانی ئایچی سەقز، بەبێ هیچ ڕێوڕەسمێک بە خاکیان سپاردووە.