TR KU SO
FB X
Cîhan

ئایا دان پێدانانی ئیسرائیل بە کۆماری سۆمالیلاند سەرەتای دانپێدانانی نێودەوڵەتی دەبێت یان دەبێتە هۆی ململانێیەکی ناوچەیی گەورەتر؟

سارا
Yazar
📅 30 Aralık 2025 07:47
پەیامی کورد    ...   ئایا دان پێدانانی ئیسرائیل بە کۆماری سۆمالیلاند سەرەتای دانپێدانانی نێودەوڵەتی دەبێت یان دەبێتە هۆی ململانێیەکی ناوچەیی گەورەتر؟

🔹 بێنیامین ناتانیاهوو ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بە فەرمی ناساندنی کۆماری سۆمالیلاند وەک دەوڵەتێکی سەربەخۆی ڕاگەیاند. ئەم ڕاگەیاندنە ڕەخنە و ئیدانەکردنی بەرفراوانی ناوچەیی و نێودەوڵەتی لێکەوتەوە.

سۆمالیلاند:
🔶ئەم ووڵاتە دەکەوێتە باکووری ڕۆژئاوای کۆماری فیدراڵی سۆماڵ، لە قۆڕنی ئەفریقیا.
🔶تا ساڵی ٢٠٢٥ دانپێدانانی بەربڵاوی نێودەوڵەتی نەبوو و لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە دانپێدانانی نەدەکرا.
🔶حکوومەتی فیدراڵی سۆماڵ سۆمالیلەند بە بەشێک لە خاکی خۆی دەزانێت؛ دانووستانەکانی نێوان هەردوولا بەردەوامە.

دانپێدانانی ئیسرائیل و ئیدانەکردنی بەرفراوان:
🔶لە مانگی کانوونی دووەمی ساڵی ٢٠٢٥ ئیسرائیل بووە یەکەم ووڵات کە بە فەرمی دان بە سۆمالیلانددا ناوە.
🔶ووڵاتانی عەرەبی لەوانە میسر و تورکیا و جیبۆتی دژایەتییەکی تووندیان بۆ ئەم دانپێدانانە دەربڕی.

🔶تەنانەت دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند کە "بەپێچەوانەی ئیسرائیل ەوە، هیچ نیازێکی نییە دان بە سۆمالیلانددا بنێت لەم کاتەدا".

Paylas: