Cîhan
ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین دژایەتی خۆی بۆ کردەوەی سەربازی ئەمریکا دژ بە ئێران دەربڕی
پەیامی کورد ... ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین دژایەتی خۆی بۆ کردەوەی سەربازی ئەمریکا دژ بە ئێران دەربڕی
🔹لە ووڵامی هۆشدارییەکەی دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا سەبارەت بە کردەوەی سەربازی دژی تاران، مائۆ نینگ، ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی دا ڕایگەیاند: چین دژی بەکارهێنان یان هەڕەشەی بەکارهێنانی هێزی سەربازییە لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان.
🔹جەختیشی کردەوە: "ئێمە پشتگیری بەکارهێنان یان هەڕەشەی بەکارهێنانی هێز ناکەین و دژایەتی دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆی ووڵاتانی دیکە بە هیچ بیانوویەک ناکەین".
🔹مائۆ نینگ ئاماژەی بەوەدا کە پێکەن هیوادارە بە توانای حکوومەت و گەلی ئێران بۆ تێپەڕاندنی ئاستەنگییەکانی ئێستا و پاراستنی سەقامگیری لە ووڵاتەکەدا، داوای لە هەموو لایەنەکان کرد بەشداری بکەن لە ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دا.