Cîhan
كوژرانی ١٠ ژنی دیكە لە سەرکوت کردنی ناڕەزایەتییەکانی ئەم دوایی یە
كوژرانی ١٠ ژنی دیكە لە سەرکوت کردنی ناڕەزایەتییەکانی ئەم دوایی یە
لە میانی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکانی ئەم دواییە لە شارە جۆربەجۆرەکانی ئێران، لانیکەم ١٠ هاووڵاتی ژن بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتكەرەکانی ڕێژیمەوە گیانیان لەدەست داوە.
بەپێی زانیارییەكان ، تا ئێستا ژمارەی ئەو ژنانەی لە ناڕەزایەتییەکانی ئەم دوایی یەدا کوژراون بۆ ٥٠ ژن بەرزبووەتەوە.
ناسنامەی ئەو ژنانەی کە لە ڕۆژانی ١٨ و ١٩ی ساڵی ١٤٠٤ کوژراون بریتین لە: سۆنا یەکتا، مەهنا دۆکوشکانی، سێتایش سووسەن ئابادی، نەهایەت ڕەحیمی دەشتی، جەمیلە شەفیعی، هاجەر ئیسحاقی، فایزە مەستعان، زەهرا ئازادپوور، فاتمە عەبدۆڵڵاهی و شكۆفە عەبدی.
ئەو هاووڵاتییانە لە کاتی سەرکوت کردنی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکانی شارەکانی پەرەسەر و ڕەشت، گیلان، ئەراک، ئیسفەهان، گۆرگان، کەرەج، کرماشان، و تاران، كوژراون.