TR KU SO
FB X
Cîhan

بەرپرسی دەزگای هەواڵگری دەرەوەی ڕووسیا : ڕووسۆفۆبەکان لە ئەورووپا بەردەوامن لە پەیڕەوکردنی سیاسەتی سەپاندنی شکستی ستراتیژی بەسەر ڕووسیادا

سارا
Yazar
📅 26 Ocak 2026 14:30
  • بەرپرسی دەزگای هەواڵگری دەرەوەی ڕووسیا : ڕووسۆفۆبەکان لە ئەورووپا بەردەوامن لە پەیڕەوکردنی سیاسەتی سەپاندنی شکستی ستراتیژی بەسەر ڕووسیادا

▫️ بازنە سیاسی و سەربازییەکانی یەکیتی ئەورووپا کە مەیلیان بۆ ئەوپەڕی ڕووسۆفۆبیا هەیە، بەردەوامن لە پەیڕەوکردنی سیاسەتی سەپاندنی شکستی ستراتیژی بەسەر ڕووسیادا و بەدوای پلانێکی ستراتیژی دا دەگەڕێن بۆ بەردەوام بوونی ململانێیەکان تا دوایین سەربازی ئۆکراین .

سێرگی ناریشکین، سەرۆکی دەزگای هەواڵگری دەرەوەی ڕووسیا، ڕاگەیاند : لە هەمان کات دا ڕێوشوێنی شەڕئەنگێزانە لە دژی ڕووسیا دەگرنەبەر، بەڵام ئەم هەوڵانە ئەو ئەنجامە ناهێنن کە ڕۆژئاوا ئارەزووی دەکات.

Paylas: