زیری دەرەوەی ئێران ئاشکرای کرد کە دڕۆنیان بە ڕووسیا داوە
پەیامی کورد...وەزیری دەرەوەی ئێران ئاشکرای کرد کە دڕۆنیان بە ڕووسیا داوە
ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران ئاشکرای کرد، وڵاتەکەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی (درۆن) بە رووسیا داوە، بەڵام ئەو درۆنانەی "چەندین مانگ پێش لە شەڕی ئۆکرانیا" بە هاوپەیمانەکەی داوە.
وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاندووە، بە مەبەستی بەکارهێنان لە شەڕی ئۆکرانیادا، موشەکی بە سوپای رووسیا نەداوە.
تا ئێستا روون نییە کۆماری ئیسلامی ئێران چەند درۆنی بە رووسیا داوە.
لە چەند مانگی رابردوودا ژمارەیەک وڵاتی رۆژئاوایی دووپاتیانکردبووەوە کە ئێران درۆن و موشەکی بە رووسیا داوە.
وەزیری دەرەوەی ئێران دوو هەفتە لەمەوبەر رایگەیاندبوو، حکومەتەکەی "هیچ جۆرە چەکێکی" بە مەبەستی بەکارهێنان لە شەڕی ئۆکرانیادا بە رووسیا نەداوە.
ئەو دەڵێ: پێش لە شەڕی ئۆکرانیا، ژمارەیەکی سنووردار درۆنمان بە رووسیا داوە و ئەگەر بۆمان دەربکەوێت لە شەڕەکەدا بەکارهاتوون، بێهەڵوێست نابین.