TR KU SO
FB X
Cîhan

بەڕێوبەری دەزگای هەواڵگری دەرەوەی ڕووسیا : لێدوانەکەی پووتین سەبارەت بە سیستەمی مووشەکی بۆرۆستنیک لە دەرەوەی ووڵات بە جیددی وەرگیرا

سارا
Yazar
📅 27 Ocak 2026 11:31
  • بەڕێوبەری دەزگای هەواڵگری دەرەوەی ڕووسیا : لێدوانەکەی پووتین سەبارەت بە سیستەمی مووشەکی بۆرۆستنیک لە دەرەوەی ووڵات بە جیددی وەرگیرا

🛰سێرگەی ناریشکین، بەڕێوبەری دەزگای هەواڵگری دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند : ڕاگەیاندنی سەرکەوتووانەی تاقیکردنەوەکانی مووشەکی کرووزی ئەتۆمی بۆرۆستنیک و ژێردەریایی بێ سەرنشینی پۆسێدۆن لەلایەن ڤلادێمیر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا، کاریگەرییەکی بەرچاوی هەبووە لە دەرەوەی ووڵات، چ لەسەر دوژمنانی ڕووسیا و چ لەسەر هاوبەشەکانی.

🛰 "زۆربەی سیاسەتمەداران و کارمەندانی سەربازی و شارەزایانی ڕۆژئاوایی پێشبینیان نەدەکرد ڕووسیا بتوانێت لەماوەیەکی تاڕادەیەک کورتدا سیستەمی چەکی پێشکەوتووی لەو شێوەیە درووست بکات".

🛰کۆتایی مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ پووتین تەواوکردنی سەرکەوتووانەی تاقیکردنەوەکانی سیستەمی مووشەکی بۆرۆستنیک و پۆسێدۆنی ڕاگەیاند.

Paylas: