TR KU SO
FB X
Cîhan

هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی "داعش" لە سعوودیە کۆدەبێتەوە

📅 10 Şubat 2026 11:56
پەیامی کورد... هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی "داعش" لە سعوودیە کۆدەبێتەوە

کارەکانی کۆبوونەوەی بەڕێوەبەرە سیاسییەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڕێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی "داعش" دوێنێ دووشەممە، لە ڕیاز-ی پایتەختی سعوودیە، بە بەشداریی سووریا بۆ یەکەمین جار دەستیپێکرد.

سووریا لە مانگی تشرینی دووەمی ڕابردوودا بە فەرمی پەیوەندی بە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعشەوە کرد، کە لە ساڵی ٢٠١٤دا بە سەرکردایەتیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پێکهێنرا.

وەلید ئەلخوڕەیجی، جێگری وەزیری دەرەوەی سعوودیە، و تۆم باڕاک، نێردەی سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترامپ و باڵیۆزی ئەمریکا لە تورکیا، سەرۆکایەتیی کۆبوونەوەکە دەکەن.

لە تەک نوێنەرانی چەندین وڵاتی دیکەدا ئەسعەد ئەلشەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا، بۆ یەکەمین جار لە کۆبوونەوەکانی هاوپەیمانییەکەدا بەشداری دەکات. هەروەها ئەلشەیبانی لە پایتەختی سعوودیە و لە پەراوێزی کارەکانی کۆبوونەوەی بەڕێوەبەرە سیاسییەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بۆ تێکشکاندنی ڕێکخراوی "داعش"، لەگەڵ تۆم باڕاک، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ سووریا کۆبووەوە.

 

Paylas: