TR KU SO
FB X
Magazîn

جلەکانی میلانیا ترامپ قسەی زۆری لەسەر کرا

عومەر
Editor
📅 22 Haziran 2018 19:31

جلەکانی میلانیا ترامپ  قسەی زۆری لەسەر کرا

خانمی یەکەمی ئەمەریکا میلانیا ترامپ لەسەردانێکیدا بۆ بنکەیەکی منداڵانی پەنابەری نایاسایی لە ویلایەتی تکساس لە باکوری ئەمەریکا.

ئەم دەرکەوتنەی میلانیا بەو جل و بەرگەوە بوە هەواڵی گەرمی دەزگاکانی ڕاگەیاندن و هونەرمەندا.

میلانیا  چاکەتەکەی لە مارکەی (زارا) بوو لەسەری نوسرابوو ” من بەڕاستی گرنگیت پێ دەدەم ئەی تۆ چی“.

ئەمەش وایکرد زۆرکەس رەخنەو گلەی بکەن لە میلانیا ترامپ دەڵێن ئەم جل و بەرگە شایەنی خانمی یەکەمی ئەمەریکا نییە بەتایبەتی لەسەردانێکی ئەو منداڵانە کە بە کاتێکی زۆر ناخۆشدا بێ دەپەڕن و پێویستیان لە خۆشەویستییە.

ڕۆژنامەی (دیلی میل)ی بەریتانی لەسەر هەمان بابەت لەگەڵ چەندین هونەرمەند و دەرهێنەری بەناوبانگ لێدوانی وەرگرتووە و هەموویان زۆر بەبێ ڕێزی باسی دەکەن و دەڵێن ئەمە لە خانمی یەکەمی ئەمەریکا ناوەشێتەوە.

دۆناڵد ترامپ لەتویتێکیدا نوسیویەتی خێزانەەم هیچ گوێ و (گرنگی) بە درۆی ڕاگەیاندن نادات.

وتەبێژی میلانیا ترامپیش دەڵێت تەنیا جل و بەرگێک بووە هیچ پەیوەندی بەو قسانەوە نییە و زۆر ئاساییە.

 

Paylas: