TR KU SO
FB X
Cîhan

٥٠٪ی خەڵکی ئێران لە ژێر هێڵی هەژاریدا دەژین

Rozan Ateş
Yazar
📅 08 Ekim 2020 15:47

پەیامی کورد ... ٥٠٪ی خەڵکی ئێران لە ژێر هێڵی هەژاریدا دەژین

 

ناوەندی ئاماری حکوومەتی ئێران لە نوێترین ڕاپۆرتی خۆیدا بڵاوی کردووەتەوە، تێچووی بنەماڵەکان دەرخەری ئەوەیە کە ٥٠ لەسەدی حەشیمەتی ئێران لەژێر هێڵی هەژاریدا دەژین.

 

ئەو ئامارەی کە ئێستا بڵاو بووەتەوە لەگەڵ ئاماری ساڵی ٢٠١١ جیاوازییەکی زۆری هەیە. ساڵی ٢٠١١ تەنیا ١٨ لەسەدی خەڵک لەژیر هێڵی هەژاریدا بوون.

 

ساڵی ٢٠١٨ هەتاوی ئەو ڕێژەیە گەیشتووەتە ٢٤ لەسەد و ساڵی ٢٠١٩ گەیشتووەتە ٣٥ لەسەد. بەهۆی دابەزینی بەهای پارەی ئێران و پێشگرتن لە هەناردەکردنی نەوت هێڵی هەژاری لە ئێران گەیشتووەتە ١٠ ملیۆن تمەن و هێڵی هەژاریی ڕەها گەیشتووەته ٦ ملیۆن و ٨٤٠ هەزار تمەن.

Paylas: