TR KU SO
FB X
Cîhan

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی دەنگۆیەک لە سەر ڤاکسینەکان ڕەد دەکاتەوە

Rozan Ateş
Yazar
📅 12 Nisan 2021 12:59

پەیامی کورد … ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی دەنگۆیەک لە سەر ڤاکسینەکان ڕەد دەکاتەوە

 

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی دەنگۆی خراپی ڤاکسینەکان ڕەتدەکاتەوە و داوا لە خەڵكی دەکات ڤاکسینەکان وەربگرن بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسەکە.

 

لقی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی لە بەغداد هەموو ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەکاتەوە کە لە پەیجە نافەرمییەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە لەسەر خراپی ڤاکسینەکان و لێکەوتە نەرێنییەکانی و ئەوان هیچ کەناڵێکی نافەرمی بەکارناهێنن بۆ بڵاوکردنەوەی زانیاری و ڕێنماییەکان هەر هۆشدارییەک هەبێت بە فەرمی ڕادەگەیەنرێت.

 

لە نوسراوێکدا کە وەزارەتی تەندروستیی هەرێمیش پشتڕاستی کردووەتەوە ئەو ڕێکخراوە پێی وایە ڤاکسینەکان چەکێکی کاریگەرن لە ڕوبەڕوبوونەوەی ڤایرۆسەکەدا و داوا لە هاوڵاتیانیش دەکرێت بێ دوو دڵی ڤاکسین لە خۆیان بدەن.

Paylas: