Cîhan
لە دیالە داعش هێرشی کردە سەر سوپای عێراق
پەیامی کورد … لە دیالە داعش هێرشی کردە سەر سوپای عێراق
گروپە چەكدارەكانی داعش هێرش دەكەنە سەر هێزەكانی سوپای عێراق و شەڕو پێكدادان ڕوویداوە.
دەزگا ئەمنییەكانی دیالە بڵاویانكردۆتەوە: ئەمشەو لە سنووری شارۆچكەی میقدادییە لە باكوری ڕۆژهەڵاتی بەعقوبە چەكدارانی داعش هێرشیان كردۆتە سەر بنكەیەكی پۆلیسی عێراق و ئەفسەری بنكەكەیان بە پلەی موقەدەم كوشتووەو چارەنووسی دوو پۆلیسی تریش تا ئێستا دیار نییەو ونن و ڕەنگە چەكدارەكان ڕفاندبیانن.
هەروەها بڵاویشیكردۆتەوە، كە دوای هێرشەكەی چەكدارانی داعش، پۆلیس و هێزەكانی تری ئەمنی ناوچەكە چوونەتە شوێنی هێرشەكەو بەدوای چەكداران و پۆلیسە ونبووەكان دەگەڕێن.