لە هێرشیکی تۆپخانه‌ی سوپای سووریا ژمارەیەکی بەرچاو لە سەربازانی تورکیا برینداربوون
پەیامی کورد ... لە هێرشی تۆپخانه‌ی سوپای سووریا ژمارەیەکی بەرچاو لە سەربازانی تورکیا برینداربوون .
به‌هۆی هێرشێكی یه‌كه‌ی تۆپخانه‌ی سوپای سووریاوه له‌ناوچه‌ی جه‌به‌ل ئه‌لزاویه، ژماره‌یه‌ك سه‌ربازی سوپای توركیا برینداربوون و ناچار بهكشانهوهش كران.
بە پێی ڕاپۆرتێک پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ به‌هۆی تۆپبارانی یه‌كه‌ی تۆپخانه‌ی سوپای سووریا له‌نزیك شارۆچكه‌ی ئهلبارە له‌ناوچه‌ی جه‌به‌ل ئه‌لزاویه له‌باشووری ئیدلیب ژماره‌یه‌ك سه‌ربازی توركیا برینداربوون، هێزه‌كه‌ش ناچار به‌كشانه‌وه كرا.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه هێزه‌كه‌ی سوپای توركیا پلانیان دانابو بچنە ناو شارۆچکەی "کفر نبل"، له‌وكاته‌شدا كه‌وتونه‌ته به‌ر هێرشی تۆپخانه‌ی سوپای سووریا‌و له‌ئه‌نجامیشدا، سوپای توركیا ناچاربوون به‌ره‌و ناوچه‌كانی باکوور پاشه‌كشه بكه‌ن.
له‌لایه‌كی تره‌وه ڕوانگه‌ی سوری ئاماژه‌ی به‌گیانله‌ده‌ستدانی ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی مه‌ده‌نی له‌ناوچه‌ی "دارتن ئیزاب" له‌باكووری حه‌له‌ب كردوه، به‌هۆی هێرشی تۆپخانه‌ی سوپای سووریاوه.
فرۆكه شەڕکەرەكانی ڕووسیاش ئه‌مڕۆ له‌ناوچه‌ی ئیدلب زیاتر له ٤٠ هێرشی ئاسمانیان ئه‌نجامداوه.