TR KU SO
FB X
Cîhan

لە ئەنجامی تەقینەوە لە بەنزینخانەیەک لە ڕووسیا 25 کەس گیانیان لەدەستدا

Rozan Ateş
Yazar
📅 15 Ağustos 2023 14:39

پەیامی کورد... لە ئەنجامی تەقینەوە لە بەنزینخانەیەک لە ڕووسیا 25 کەس گیانیان لەدەستدا


ئاگرکەوتنەوە لە دوکانێکی چاککردنەوەی ئۆتۆمبێل بووە هۆی تەقینەوەی بەنزینخانەیەک لە ناوچەی داغستان لە روسیا و لە ئەنجامدا 25 کەس گیانیان لەدەستدا.

ئەمڕۆ سێشەممە 15ی ئابی 2023، ئاژانسی هەواڵی ئینتەرفاکسی روسی بڵاویکردەوە، لە ئەنجامی ئاگرکەوتنەوە لە دوکانێکی چاککردنەوەی ئۆتۆمبێل کە بووەتە هۆی تەقینەوەی بەنزینخانەیەک لە شاری ماخاچکاڵا لە ناوچەی داغستانی روسی کە دەکەوێتە باشوری روسیا 25 کەس گیانیان لەدەستدا و دەیان کەس برینداربوون.

ئاژانسەکە لە زاری ڤلادیمیر ڤیزێنکۆ، بریکاری وەزیری تەندروستی روسیا ئاماژەی بەوەکرد، ژمارەی بریندارەکان بۆ 66 کەس بەرزبووەتەوە و لەنێویاندا 10 بریندار باری تەندروستیان ناجێگیرە.

هاوکات دەزگای فریاکەوتنی روسیا رایگەیاندووە، تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە زیاتر لە سێ کاتژمێر و نیو لە هەوڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکەدا بوون کە رووبەرەکەی 600 مەتر چوارگۆشە بووە.

کۆماری داغستان یەکێکە لە کۆمارە فیدڕاڵییەکانی قەوارەی روسیا و دەکەوێتە باشووری بەشی ئەوروپی روسیا لە باشور و باشووری رۆژئاوا ناوچەی قەوقاز و هاوسنوورە لەگەڵ ئازەربایجان و جۆرجیا و لە رۆژئاوا و باکورەوە هاوسنوورە لەگەڵ چیچان و ستاڤرۆپۆل و کۆماری کالمیکیا.

 

Paylas: