TR KU SO
FB X
Cîhan

لە شاری ئێدلیب باکووری سووریا، حەوت کەس کوژران و ٢٥ی دیکەش برینداربوون

سارا
Yazar
📅 24 Mart 2018 19:33

بەرپرسی بەرگری شارستانی ئێدلیب ڕایگەیاند، لە ئاکامی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبرێژکراو لە شاری ئێدلیب باکووری سووریا، حەوت کەس کوژران و ٢٥ی دیکەش برینداربوون.

لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵوی تورکی مستەفا حاجی یوسف، بەرپرسی بەرگری شارستانی ئیدلیب ووتی “لە نزیک نەخۆشخانەیەک لە ناوەندی شارەکە ئۆتۆمبێلێکی بۆمبرێژکراو تەقێنرایەوە

ناوبراو ووتی “لە ئاکامی تەقینەوەکەدا، حەوت کەس کوژران و ٢٥ی دیکەش برینداربوون”.

مستەفا حاجی یوسف ئەوەشی ئاشکرا کرد کە بەهۆی تەقینەوەکە زیانێکی زۆری ماددی بەر ناوچەکە کەوتوە.

تا ئێستاش هیچ کەس و لایەنێک بەرپرسیارییەتی ئەنجامدانی تەقینەوەکەی لە ئەستۆ نەگرتووە.

Paylas: