Cîhan
له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا دۆناڵد ترامپ و بێنیامین ناتانیاهو تاوتوێی چۆنیەتی ڕێگەگرتن لە کارەکانی ئێرانیان كرد
له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد ترامپ و سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل، بێنیامین ناتانیاهو تاوتوێی دوا پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه‌یان كرد.
كۆشكی سپی ڕایگه‌یاند له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنیه‌كه‌دا هه‌ردوولا تاوتوێی دوا پێشهاته‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیان كردووه.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه "سه‌رۆك ترامپ جارێكی دیكه جه‌ختی له پابه‌ندبوونی ئه‌مریكا به پاراستنی ئاسایشی ئیسرائیل كردۆته‌وه. هه‌ردوولا رێككه‌وتوون له‌سه‌ر به‌رده‌وامیدان به هه‌ماهه‌نگی لێكنزیك بۆ رێگه‌گرتن له كاره‌كانی ئێران كه ده‌بنه هۆی ناسه‌قامگیری له ناوچه‌كه".
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی كۆشكی سپی‌دا باس له‌وه نه‌كراوه كه ترامپ و ناتانیاهو له‌باره‌ی كوشتنی ١٩ فه‌ڵه‌ستینی دواون كه بوونه ئامانجی ئیسرائیل له رووداوه‌كانی كه‌رتی غه‌ززه.