TR KU SO
FB X
Cîhan

له‌ هێرشێكی داعشدا سێ سەربازی سوپای عێراق كوژران

Rozan Ateş
Yazar
📅 15 Ocak 2024 19:52

پەیامی کورد... له‌ هێرشێكی داعشدا سێ سەربازی سوپای عێراق كوژران

لە سنووری نێوان پارێزگاکانی سەلاحەدین و ئەنبار چەکدارانی داعش هێرشیان کردە سەر فەوجێکی سوپای عێراق و سێ سەربازیان کوشت.

هێرشەکە درەنگانی شەوی رابردوو بووە؛ بەپێی ئەو زانیارییانەی ئەمڕۆ دووشەممە 15-01-2024 بەرپرسێکی باڵای پارێزگای سەلاحەدین ئاشكرای كرد، هێرشەکە لە بۆسەر فەوجی یەکی لیوای مغاویری سوپای عێراق بووە لە سنووری نێوان قەزای بێجی و حەدیسە، کە دەکەوێتە نێوان پارێزگاکانی سەلاحەدین و ئەنبار.

سەربارزە کوژراوەکان ناویان ئه‌حمه‌د فه‌یاز، ئه‌حمه‌د موحسین و زیا حوسێنە.

 

Paylas: