TR KU SO
FB X
Kurdistan

لە هێرشێکی داعشدا سێ سەربازی سوپای عێراق کوژران

Rozan Ateş
Yazar
📅 11 Haziran 2023 13:20

پەیامی کورد... لە هێرشێکی داعشدا سێ سەربازی سوپای عێراق کوژران


لە هێرشێکی چەکدارانی داعشدا لە باکووری رۆژئاوای کەرکوک شەش سەربازی سوپای عێراق کوژران یان بریندار کران.

بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی کە بڵاو بوونەتەوە، شەوی رابردوو لە وادی نەفت-ی نزیک گوندی تەلوەرد لە سنووری ناحیەی مولتەقا لە باکووری رۆژئاوای کەرکوک تیرۆرستانی داعش هێرشیان کردە سەر خاڵێکی لیوای 32 ی فیرقەی 8 ی سوپای عێراق.

لە هێرشەکەدا دوو ئەفسەر و سەربازێک کوژراون و سێ سەربازیش برینداربوون.

Paylas: