پەیامی هاوخەمی نێچیرڤان بارزانی بە بۆنەی کۆچی دوایی جۆن مەککین
بهرهبهیانی ئهمڕۆ یهكشهممه جۆن مهككین سیناتۆر و سیاسهتمهداری ئهمریكی و دۆستی گهلی كورد له تهمهنی 81 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان هاوخەمی خۆی بۆ کۆچی جۆن مەککین ، سێناتۆر و کەسایەتی دیاری سیاسی ووڵاتی ئەمریکا دەبڕی.
نێچیرڤان بارزانی ، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە کۆچی دوایی جۆن مەککین ڕایگەیاند :
کۆچی دوایی کەسایەتییەکی بلیمەتی سیاسی و کەسایەتی بەرچاوی ئەمریکا و دۆستی گەلی کورد ، جۆن مەککین خەمباری کردم .
لە دەست دانی مەککین بۆ گەلی کورد زیانێکی گەورە بوو . ئەو دۆستێکی دڵسۆزی گەلی کوردستان و خەمخۆر و پارێزەرێکی سەرسەختی بە دەستهێنانی مافەکانی بوو . لە هەموو دەرفەتێکدا ئەوپەڕی بەرگری لە گەلی کوردستان و مافەکانی کردووە و بەردەوام هەوڵی داوە بە مافە ڕەواکانی بگات .
جۆن مەککین لە دایکبووی ساڵی ١٩٣٦ ، ئەمڕۆ بەرەبەیانی دوای تێپەڕ بوونی ساڵێک لە نەخۆشی شێرپەنجەی مێشک ، لە ویلایەتی ئاریزۆنا کۆچی دوایی کرد .