TR KU SO
FB X
Cîhan

پەیامی مەسروور بارزانی بە بۆنەی مانگی پیرۆزی ڕەمەزانەوە

سارا
Yazar
📅 23 Nisan 2020 19:44

پەیامی کورد    ...    بە بۆنەی هاتنی مانگی رەمەزانی پیرۆز ، پیرۆزبایی لە موسڵمانانی کوردستان و جیهان دەکەم. هیوادارم مانگی خێر و بەرەکەت و رەحمەت بێت و خوای مەزن و دلۆڤان ، رۆژوو و نزا و عیبادەتی هەمووان قبوڵ بکات.

لێرەدا بە پێویستی دەزانم سوپاسی مامۆستایانی ئاینی هەرێمی کوردستان بکەم کە ڕۆڵێکی گرنگ و بەرچاویان هەبوو لە هاوکاریکردنی جێبەجێکردنی رێکارەکانی رووبەڕووبوونەوەی ڤیرووسی کۆرۆنا و رێنماییە تەندروستییەکان . داواشیان لێدەکەم کە بەردەوام بن لە رێنماییکردنی هاووڵاتییان بۆ پاراستنی خۆیان و کۆمەڵگە لەم پەتایە.
ئومێدەوارین هاتنی مانگی ڕەمەزان ببێتە مایەی خێر و خۆشی بۆ هەموو لایەک.

مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
2020/4/23

Paylas: