مۆقتەدا سەدر جگە لە بڵاوکردنەوەی پەیامێکی هۆشداری داوایەک ئاراستەی موستەفا کازمی دەکات
پەیامی کورد ... مۆقتەدا سەدر جگە لە بڵاوکردنەوەی پەیامێکی هۆشداری داوایەک ئاراستەی موستەفا کازمی دەکات
مۆقتەدا سەدر ڕابەری بزووتنەوەی سەدر ، سەبارەت بە دواخستنی پڕۆسەی هەڵبژاردنەکانی پێش وەختەی پەرلەمانی کە بڕیاربووە لە مانگی جوون بەڕیوە بچێت ، هۆشداری دا .
بە پێی ڕاپۆرتێک سەدر داوای لە موستەفا کازمی کردووە هەموو هەوڵەکانی بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ فەساد و ڕادەستی کردنی تاوانبارانی بەرامبەر بە یاسا بخاتە گەڕ .
سەدر لە بەیاننامەکەیدا لەمبارەیەوە رایگەیاندووە : سەرۆکوەزیران شەپۆلێک لە هەنگاوگەلی لە دژی فەساد دەست پێکردووە و ئێمەش لەم هەنگاوە پاڵپشطی دەکەین و ئە دەبێ هەوڵەکانی دوو چەندان بکات و هەمووانیش دەبی پشتی خۆیان پێ بدەن و پالپشتی بکەن .
سەدر هەروەها ووتی : دەنگۆگەڵیک بە مانای هەڵوەشاندنەوە یا دواخستنی هەڵبژاردنی پێشوەختە چ لە لایەن حێزبەکان و چ لە لایەن تێکدەرانەوە دەبسترێت لە حالێکدا کە ئێمە سەبارەت بە دوا کەوتنی ئەم پڕۆسەیە هۆشداری دەدەین و هیوادارین کە هەمووان کارامەیی و تواناکانی خۆیان بخەنە گەڕ و هەمووان پێکەوە بۆ سەرکەوتن لەم هەڵبژاردنەدا هەوڵ بدەن .
ڕابەری ڕەوتی سەدر لە بەردەوامی بەیاننامەکەی خۆیدا هەروەها ووتی : جارێکی دیکە داوای کۆتاپێهاتنی ئامادەبوونی داگیرکاران لە ناو خاکی عێراق دەکەم و جارێکی دیکە هەرجۆرە دەستوەردانی دەرەکی لە کاروباری عێراق مەحکووم دەکەم لەبەر ئەوەی کە بابەتێکی لەم شێوەیە دەبێتە هۆکاری سست و لاوازبوونی دەولەت و سەقامگیری و سەربەخۆیی بڕیاردانی عێراق تێکدەدات .
سەدر هەروەها ووتی دەوڵەت دەبێ بە دوای جێگرەوەیەک بۆ گاز و کارەبا بە تایبەتی لە دوای پێنەدانی ئەم ووزانە لە لایەن ئێرانەوە بێت .