Cîhan
میسر/ ڕاگەیاندنی دۆخی نائاسایی بە هۆی ترس لە لافاو
پەیامی کورد ... میسر/ ڕاگەیاندنی دۆخی نائاسایی بە هۆی ترس لە لافاو
بەهۆی مەترسی هاتنی لافاو حکومەتی میسر دۆخی نائاسایی لە وڵاتەکەی رایگەیاند و وەزارەتی ئاودێری و کشتوکاڵیش بۆ رێگریکردن لە هەروداوێک ئامادەباشی کردوە.
یەکێک لەهۆکارەکان بۆ رێگریکردن لە دروستبوونی لافاو لە میسر بونی بەنداوی "العالي"یە کە ساڵی ١٩٧٠ و لەسەردەمی دەسەڵاتی جەمال عەبدولناسر بنیاتنراوە، بەنداوەکە لەسەر روباری نیل دروستکراوە و ئامانج لێی رێگریکردنە لە دروستبوونی لافاو و روونەدانی هیچ کارەساتێک لەکاتی زۆربونی لەناکاوی ئاوی روباری نیل.
بەگوێرەی بەرپرسانی قاهیرە لە بەنداوەکەدا سێ دەروازە بونیان هەیە کە لەکاتی بونی رێژەیەکی زۆر لە ئاوی لافاو دەتوانرێت سودیان لێوەربگیرێت، بۆیە دڵینایی دەدەن کە دەتوانن بە کەمترین زیان ئەو لافاوە تێپەڕێنن.