TR KU SO
FB X
Kurdistan

بەپەلە ...  بە هۆی دۆخی نائاسایی بە ئەگەری زۆر دەستپێکی دەوامی خوێندن دوادەخرێت

سارا
Yazar
📅 27 Ağustos 2020 20:48

پەیامی کورد     ...    بە هۆی دۆخی نائاسایی بە ئەگەری زۆر دەستپێکی دەوامی خوێندن دوادەخرێت

وەزیری پەروەردەی هەرێمی كوردستان دەڵێت، هێشتا بڕیار لەسەر دەستپێكردنی دەوام لەكاتی خۆیدا نەدراوە و ئەو پرسە لەكۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران یەكلایی دەكرێتەوە، باسیش لە ئەگەری دواخستنی دەستپێكی دەوام بۆ چەند هەفتەیەك دەكات.
ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ژیانی مامۆستایان و خوێندكاران لای ئێمە گرینگە و دەكرێت پرسی دەستپێكردنی خوێندنی ئەمساڵ لەكۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیراندا بە راوێژ لەگەڵ وەزارەتی تەندرووستی لەبارەی رەوشەكەوە یەكلایی بكرێتەوە.
ووتیشی: تائێستا هیچ بڕیارێك لەبارەی خوێندنی ئەمساڵەوە نەدراوە، بەڵام ئەگەر گەیشتینە حاڵەتی ناچاریی لای ئێمە ئاساییە بۆ ماوەی چەند هەفتەیەك خوێندن دوابخرێت، چوونكە لەهەرێمی كوردستان ١٣٠ هەزار مامۆستا و ١٧ هەزار و ٥٠٠ مامۆستای وانەبێژمان هەیە لەگەڵ ئەوەشدا یەك ملیۆن و ٨٠٠ هەزار خوێندكار هەیە، بۆیە ژیانی ئەوان لای ئێمە زۆر گرنگەو پێویستە بڕیارێكی درووست بدەین.
وەزیری پەروەردە ئەوەشی خستەڕوو: ئێمە لەدۆخێكی ئاسایی بڕیارنادەین، بۆیە هەر كەسێك بێت لەبڕی ئێمە پێویستە لەوە تێبكات كە لەئێستا هەرێمی كوردستان بە بارودۆخێكی نائاسایی تەندرووستیدا دەڕوات و بڕیاری بوێرانە و بڕیاری بەرژەوەندی گشتی دەوێت.

Paylas: