Cîhan
١٤٥ منداڵی داعشی گەڕێندراونەتەوە بۆ ڕوسیا
پەیامی کورد … ١٤٥ منداڵی داعشی گەڕێندراونەتەوە بۆ ڕوسیا
ئانا كۆزنی سۆڤا كۆمسیارى روسیا بۆ مافه‌كانى مرۆڤ ئاشكرایكرد: له‌سه‌ره‌تاى ده‌ستپێكردنى په‌تاى كۆرۆناوه تائێستا ١٤٥ منداڵى روسییان له عێراق و سوریا وه‌رگرتوه‌ته‌وه كه دایك و باوكیان داعشى بون.
ئانا كۆزنی سۆڤا له لێدوانێكدا به رۆژنامه‌ى "روسیس كایا گازیتا"ى وتوه: له‌كاتى په‌تاى كۆرۆنادا تاكه لایه‌ن بوین توانیمان ٦ گه‌شتى ئاسمانى ئه‌نجام بده‌ین و ١٤٥ منداڵ بگه‌ڕێنینه‌وه.
باسى له‌وه‌شكردوه: به‌رنامه‌ى گه‌ڕانه‌وه‌ى منداڵه‌كان به ته‌نسیق بوه له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانى عێراق و سوریا، ئه‌سته‌مه ژماره‌ى ئه‌وانه دیارى بكرێن كه ماونه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌پێى به‌ڵگه ئاماده‌كراوه‌كان ١٠٥ منداڵى تر ماون بگه‌ڕێنرێنه‌وه.