TR KU SO
FB X
Cîhan

موقتەدا سەدر داوای چارەسەرکردنی کێشەی ئاو دەکات

📅 05 Haziran 2018 15:56

موقتەدا سەدر سەرۆکی هاوپەیمانی سائیرون، براوەی یەکەمی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە تویتێکدا بە چەند پێشنیارێک داوای چارەسەرکردنی کێشەی ئاو دەکات لە عێراق.

 

سەدر لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆری کۆمەلایەتی تویتەر ڕایگەیاند، وەزارەتی دەرەوە یان هەر وەزارەتێکی تری تایبەت داوای کۆبوونەوەی بەپەلە بکات لەگەڵ وڵاتانی پەیوەندیدار بۆ گفتوگۆکردن سەبارەت بە قەیرانی ئاو.

هەروەها داوای کۆبوونەوەی بەپەلەی وەزرەتە پەیوەندیدارەکانی ئەو بوارە دەکات بۆ دانانی چارەسەری گونجاو، و پێکهێنانی لیژنەی هەمیشەیی بۆ زانیینی هۆکارەکان و دانانی چارەسەی ئاسایشی ئاو.

سەدر پێشنیاری ئەوەش دەکات، حکومەتی عێراق، بڕە پارەیەک دابین بکات بۆ وەزارەتە تایبەتمەندەکان بە تایبەت وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکان، بۆ بەرەنگاربوونەوەی قەیرانی ئاو.

لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا ڕووباری دیجلە لەلایەن تورکیاوە بەڕووی عێراقدا وشک کرا، هەروەها وڵاتی ئێرانیش زێی بچووکی لە هەرێمی کوردستان گرتەوە، شایەنی باسە ئەو دوو ڕووبارە، یەکێکن لە سەرچاوە سەرەکییەکانی ئاوی خواردنەویە هەرێمی کوردستان و عێراق.

Paylas: