ئەمریکا بەڵگەی تاوانی ئێران لە هێرشەکەی سەر عەرەبستان ڕادەستی کۆمەڵەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان دەکات
پەیامی کورد ... به‌رپرسێكى باڵای ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانى ئه‌مریكا ئاشكرایده‌كات، له‌كۆبوونه‌وه‌ى كۆمه‌ڵه‌ى گشتى نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان به‌ڵگه له‌سه‌ر تێوه‌گلانى ئێران له هێرشى سه‌ر دامه‌زراوه نه‌وتیه‌كانى كۆمپانیاى ئارامكۆى سعودیه پێشكه‌ش ده‌كه‌ن.
ئاژانسى فرانس پرێس له‌زارى به‌رپرسێكى باڵای ئه‌مریكىیەوە بڵاوی دەکاتەوە کە ئه‌مریكا له‌كۆبوونه‌وه‌ى كۆمه‌ڵه‌ى گشتى نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان به‌ڵگه له‌سه‌ر ئه‌وه پێشكه‌ش ده‌كات كه ئێران له‌پشت هێرشى سه‌ر دامه‌زراوه نه‌وتیه‌كانى سعودیه‌وه‌یه.
ئه‌و به‌رپرسه ئه‌مریكیه ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه، ئه‌و به‌ڵگه‌یه پێشكه‌شى كۆمه‌ڵه‌ى نێوده‌وڵه‌تى به‌تایبه‌تى هاوپه‌یمانه ئه‌ورووپیه‌كان ده‌كه‌ن و ده‌یسه‌ڵمینن له‌م هه‌فته‌یه‌دا هێرشه‌كان له‌ناو خاكى ئێرانه‌وه ئه‌نجامدراون.
دواى ئه‌وه‌ى هێرشكرایه سه‌ر دامه‌زراوه نه‌وتیه‌كانى سعودیه، ئه‌وه‌ش بوه‌هۆى راگرتنى 5%ى هه‌نارده‌ى نه‌وتى جیهان و به‌رزبونه‌وه‌ى نرخى نه‌وت به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو، ئه‌مریكا و چه‌ند لایه‌نێكى تر ئێران به‌و هێرشه تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن و ئێرانیش ره‌تیده‌كاته‌وه و حوسیه‌كانى یه‌مه‌نیش كه ئێران پشتگیری‌یان ده‌كات، به‌رپرسیارێتى خۆیان له‌و هێرشه راگه‌یاندوه.