TR KU SO
FB X
Cîhan

ئەمریكا سزای نوێ‌ بەسەر ئێران دەسەپێنێت

Rozan Ateş
Yazar
📅 20 Kasım 2021 13:39


 پەیامی کورد … ئەمریكا سزای نوێ‌ بەسەر ئێران دەسەپێنێت

ئۆفیسی چاودێری سەرمایەی بیانی لە وەزارەتی خەزێنەی ئەمریكا (OFAC) شەش كەس و كۆمپانیایەكی ئێرانی بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ كاریگەری لەسەر پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا لە ساڵی (2020) دا خستە ناو لیستی سزاكانەوە، وەزارەتی دادی ئەمریكاش دوو لەو كەسانەی تاوانبار كردوەو داوایان دەكات.

بەپێی زانیاریەكانی وەزارەتی خەزێنەی ئەمریكا ئەو كەسانەی كە لەلایەن ئێرانەوە پشتگیری دەكرێن، لە ڕێگەی ئۆپەراسیۆنە سایبەرییەكانەوە هەوڵیانداوە متمانەی دەنگدەرانی ئەمریكا لە پرۆسەی هەڵبژاردنی مانگی یازدەی ساڵی ڕابردوو تێكبدەن و دووبەرەكی دروستبكەن.

وەزارەتی خەزێنە لە لێدوانەكەیدا دەڵێت، كە ئەو كەسانە زانیاری هەڵەیان لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا بڵاوكردۆتەوەو ئیمەیلی هەڕەشەئامێزو گرتەیەكی ڤیدیۆیی ساختەیان ناردووە، وەزارەتەكە هەروەها ئەوەشی خستۆتەڕوو كە ڤیدیۆ ساختەكە هەوڵێكە بۆ لاوازكردنی متمانەی دەنگدەران لە هەڵبژاردنەكانی ئەمریكاداو وای پێشانداوە كە خەڵكەكە دەتوانن دەنگی ساختە بخەنە سندوقەكانی دەنگدانەوە.

بەپێی راپۆرتەكەی وەزارەتی خەزێنە ئەو كەسانەی كە لەلایەن حكومەتی ئێرانەوە پشتگیری دەكرێن، لە نێوان مانگی 8 ی ساڵی 2020 تا مانگی 11 ی ساڵی 2020، ئۆپەراسیۆنە سایبەرییەكانی خۆیان ئەنجامداوە، هەروەها بەپێی ڕاگەیەندراوەكە، كۆمپانیای (ئیمەن نێت پاسارگاد) رێبەرایەتی ئەو هەوڵانەی كردووە.

كۆمپانیای (ئیمەن نێت پاسارگاد) كە ناوەكەی پێشتر (نێت پەیگەرد سەماوات) بووە، پێشتر بە هۆی پشتگیرییەكانی لە ڕێكخراوی جەنگی ئەلیكترۆنی و سایبری

Paylas: