TR KU SO
FB X
Kurdistan

هونەرمەندێکی کورد لە ئێران سزای بەندکرانی بەسەردا سەپا

Arsalan
Editor
📅 10 Mart 2024 17:24

هونەرمەندێکی کوردی خەڵکی ئیلام لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان، لەلایەن دادگایەکی ئێرانەوە سزای بەندکردنی بۆ دەرچوو.

ساسان چەمەنئارا، هونەرمەندی کوردی خەڵکی ئیلام، لە دۆسیەیەکدا، لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای سێ مانگ بەندکردنی بەسەردا سەپێندرا، كە ئەو هونەرمەندە پێشتر سزای پێنج ساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپێندرابوو.

بەپێی زانیارییەكان، لەم دواییانەدا ساسان چەمەنئارا، لەلایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی ئیلام، بە تۆمەتی «پڕوپاگەندە دژی ئێران» سزای سێ مانگ بەندکردنی بەسەردا سەپێندرا، هەروەها ئەم هونەرمەندە سزای پێبژاردنی 20 ملیۆن تومەنیشی بەسەردا سەپێندراوە.

ساسان چەمەنئارا، هونەرمەندی خەڵکی ئیلام، لە کاتی خۆپیشاندانەکانی ساڵی ڕابردووی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، دوو جار لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ئێرانەوە دەستگیر كرابوو و سزای پێنج ساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپێندرا، بەڵام ئەو سزایەی تا ئێستا نەچووەتە واری جێبەجێكردنەوە.

Paylas: