Cîhan
ئەمریکا پاش تێپەڕبوونی ٧٠ ساڵ ژنێک لە سێدارە دەدات
پەیامی کورد ... ئەمریکا پاش تێپەڕبوونی ٧٠ ساڵ ژنێک لە سێدارە دەدات .
سیستەمی قەزایی لە ئەمریکا دوای نزیکەی تێپەڕبوونی ٧ دەیە بڕیار وایە ژنێک لە سێدارە بدات
بە پێی ڕاپۆرتێک لیزا مۆنتگۆمێری کە لە ساڵی ٢٠٠٤ دا تووشی کوشتنی بە ئەنقەست بووە بەم زووانە لە سێدارە دەدرێت . ئەمە یەکەمین لە سێدارەدانی ژنێکی ئەمریکییە لە دوای تێپەڕبوونی ٧٠ ساڵ
بەرواری لە سێدارەدانی ئەم ژنە لە ڕۆژی ٨ی دێسەمبەر دیاریکراوە و ئەم لە سێدارەدانە بە لێدانی ژەهر ئەنجام دەدرێت .
مۆنتگۆمێری ژنێکی دوو گیانی کوشتووەو بڕیارە لە ئیندیانا لە سێدارەبدرێت
دواهەمین ژنێک کە لە ئەمریکا لە سێدارە دراوە بوونی هێدی ناوە کە لە سالی ١٩٥٣ دا بە گاز خنکێندرا .