TR KU SO
FB X
Cîhan

کۆمسیۆن لەبارەی دەنگۆی کەمکردن و زیادبوونی کورسی لایەنەکان روونکردنەوە دەدات

Rozan Ateş
Yazar
📅 30 Ekim 2021 14:39

 پەیامی کورد ... کۆمسیۆن لەبارەی دەنگۆی کەمکردن و زیادبوونی کورسی لایەنەکان روونکردنەوە دەدات

كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق دەنگۆی کەمکردن و زیادبوونی کورسی لایەنەکان رەتدەکاتەوە.

لەمبارەیەوە نیبراس ئەبوسۆدە، یاریدەدەری وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا راگەیاند: تا ئێستا ئەنجامی بەدەست جیاکردنەوەی دەنگەکان، لەگەڵ ئەنجامە ئەلیکترۆنییەکان هاوتایە. دەنگۆی کەمکردن و زیادبوونی کورسی لایەنەکانیشی بەدرۆخستەوە.

رۆژی هەیینی  هەینی 29/10/2021، پڕۆسەی جیاکردنەوەی دەستی دەنگەکانی وێستگە تانە لێدراوەکان، لە پارێزگاکانی دیالە، میسان و بەشی رەسافەی بەغدا کۆتایی هات، ئەنجامەکانیش رەوانەی ئەنجومەنی کۆمسیاران کران.

Paylas: