Kurdistan
تەندروستی سلێمانی دەنگۆیەك لەبارەی بوونی ئەنفلۆنزای بەراز رەتدەکاتەوە
پەیامی کورد... تەندروستی سلێمانی دەنگۆیەك لەبارەی بوونی ئەنفلۆنزای بەراز رەتدەکاتەوە
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بڵاویکردەوە، دەنگۆی بڵاوبونەوەی ئەنفلۆنزای بەراز دورە لە راستییەوە و تائێستا هیچ حاڵەتێکی توشبون بەو پەتایە تۆمارنەکراوە.
د. هێرش سەیدسەلیم، جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، رەتیدەکەنەوە کە ئەنفلۆنزای بەراز بڵاوبوبێتەوە و “لە سلێمانییش نە بەراز هەیە نە ئەنفلۆنزای بەراز”.
ئاماژەی بەوەشکرد، بڵاوکردنەوەی ئەو دەنگۆیە هەوڵێکە بۆ “بەئامانج گرتنی سلێمانی لە بەرامبەر ئامادەكارییەكانی بۆ یادی سەری ساڵ و هاتنی گەشتیاران بۆ شارەکە”.
ئەوەش کاتێکدا ئەمڕۆ چەند دەزگایەکی راگەیاندن بڵاویانکردەوە، بەهۆی توشبونیان بە ئەنفلۆنزای بەراز لە سلێمانی دو کەس گیانیان لەدەستداوە.