TR KU SO
FB X
Cîhan

چین بەدوای چی دا دەگەڕێت لە قووڵایی ١٠ هەزار مەتر؟

سارا
Yazar
📅 17 Ekim 2023 10:33
پەیامی کورد   ...  چین بەدوای چی دا دەگەڕێت لە قووڵایی ١٠ هەزار مەتر؟

زانایانی چینی دەستیان کردووە بە هەڵکەندنی چاڵێک بە درێژی ١٠ هەزار مەتر لە زەویدا، کە قووڵترین کونە تا ئێستا لەم ووڵاتەدا هەڵکەندراوە.

تیمەکە بە کونکردنی ١٠ چین بەرد هیوادارە بگاتە بەردەکانی سەردەمی کریتاسیۆس، چینێک بە سیستەمی کریتاسی ناسراوە کە تەمەنی ١٤٥ ملیۆن ساڵە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی بلوومبێرگ، ئەم پڕۆژەیە کە لەم دواییانەدا دەستیپێکردووە، دەتوانرێت سوودی لێ وەربگیرێت بۆ دەستنیشانکردنی سەرچاوە کانزایی یەکان و هەروەها یارمەتی هەڵسەنگاندنی مەترسییە ژینگەییەکانی وەک بوومەلەرزە و تەقینەوەی گڕکانەکان بێت.

Paylas: