TR KU SO
FB X
Cîhan

ژاپۆن/ بەهۆی ڕۆچوونی زەوی دەیان كەس بێسەروشوێن بوون

Rozan Ateş
Yazar
📅 04 Temmuz 2021 14:49

پەیامی کورد … ژاپۆن/  بەهۆی ڕۆچوونی زەوی دەیان كەس بێسەروشوێن بوون

 

بەهۆی ئەو ئەو شەپۆلە بارانەی كە وڵاتی ژاپۆنی گرتۆتەوە لەهەندێك ناوچە لافاو دروستبووە و زەوی ڕۆچووە و لەئەنجامدا تا ئێستا ٢٠ کەس بێسەروشوێنن.

 

پۆلیسی ئەو وڵاتە ڕایگەیاندووە بەهۆی باران بارین و دروستبوونی لافاو و ڕۆچوونی زەوی لە ناوچەی ئەتامی لە ناوەندی ژاپۆن تا ئێستا ٢٠ كەس بێسەروشوێنن و تەرمی دوو هاووڵاتیش دۆزراوەتەوە.

 

پۆلیس ڕاشیگەیاندووە كە بە دەیان خانوو بە تەواوەتی وێران بوون و ژمارەیەك هاووڵاتیش بێ ماڵ و حاڵ بوون. 

Paylas: