چین هەڕەشەی بەکارهێنانی دەسەڵاتی ئابووری دەکات لە ئەمریکا
پەیامی کورد ... چین هەڕەشەی بەکارهێنانی دەسەڵاتی ئابووری دەکات لە ئەمریکا
بە پێی هەوالی میدیاکانی چین ئەگەر ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا بەردەوام بێت لە ھێرش و دوژمنایەتییەکانی چین، ئەوە پێکەن بەدووری نابینێت قەرزەکانی خۆی لە گەنجینەی ئەو ووڵاتە بکشێنێتەوە، کە بەهایان ٨٠٠ ملیار دۆلار دەبێت.
رۆژنامەی گڵووباڵ تایمزی فەرمی حکوومەتی چین بڵاویکردەوە، بەهۆی ئەو هەڵئاوسانە ئابوورییەی لە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکادا روویداوە، مەترسی دەربارەی دواکەوتنی ووڵاتەکە لە دانەوەی قەرزەکانی سەریهەڵداوە.
چین لە دوای ژاپۆن، بە دووهەمین و گەورەترین ووڵاتی قەرزدەر بە ئەمریکا هەژمار دەکرێت، بەڵام بەهۆی کێشەکانی ئەمریکا بەرامبەر چین، لەم چەند ساڵەی دوائیدا پێکەن ووردە ووردە دەستی بە کەمکردنەوە قەرزەکانی بەو ووڵاتە کردووە.
لەوبارەیەوە شی جونگ یانگ، پڕۆفیسۆری ئابووری و دارایی لە زانکۆی شانگهای ڕاوێژکاری ئابووری حکوومەتی چین رایگەیاند، چین بڕی ٨٠٠ ملیار دۆلاری لە گەنجینەی ئەمریکادا پاراستوە، لەکاتی ئاسایدا بە هیواشی ئەو پارەیە لە ووڵاتەکە دەکشێنێتەوە، بەڵام لەکاتی سەرهەڵدانی هەر ڕووبەڕووبوونەوەیەکی سەربازی لەنێوانیاندا، سەرجەم ئەو بڕە پارەیە بە جارێک یان دەیفرۆشێت.
٢ی ئەم مانگە، نووسینگەی بوودجەی کۆنگرێسی ئەمریکا رایگەیاند، قەبارەی ئەو قەرزەی کە لەمساڵدا ئەمریکا لە ووڵاتانی بیانی وەریگرتووە، یەکسانە بە ٩٨% کۆی بەرهەمهێنانی ناوخۆی ووڵاتەکە، ئەمەش یەکەمین حاڵەتی لەو جۆرەیە کە لەدوای جەنگی دوەمی جیهانییەوە تۆمارکرابێت.
بەبڕوای ئابوریناسان، بۆ ئەوەی سەقامگیری و سەلامەتی ئابووری ووڵاتێک پارێزراو بێت، پێویستە قەبارەی ئەو قەرزەی کە وەریدەگرێت کەمتربێت لە ٦٠% قەبارەی بەرهەمێنانی ناوخۆی ووڵاتەکە.