TR KU SO
FB X
Cîhan

نەتەوە یەکگرتووەکان: ڕێژەی هەژاری لە عێراق بەرز دەبێتەوە

Rozan Ateş
Yazar
📅 11 Ekim 2020 01:19

پەیامی کورد ... نەتەوە یەکگرتووەکان: ڕێژەی هەژاری لە عێراق بەرز دەبێتەوە

 

رێکخراوی گەشەپێدانى سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان (یو ئێن دی پى) رایگەیاندووە، پێشبینی دەکات رێژەى هەژاریى لە عێراق  ئەمساڵ بۆ لەسەدا ٣١ بەرزببێتەوە.

 

باربەرا ئان کرێگزمان هەماهەنگیکار بۆ هەڵسەنگاندنى کاریگەرییە کۆمەڵایەتى و ئابوریەکانى پڕۆگرامەکە بە رادیۆ سەواى رایگەیاند، ئەم پێشبینیە بە واتاى ئەوەدێت کێشە داراییەکانى عێراق کاریگەرى گەورەیان لەسەر دانیشتوان هەبووە، لەکاتێکدا، بەپێی ئەو لێکۆڵینەوەیەى بەهەماهەنگى لەگەڵ رێکخراوى یونیسێف و بانکى نێودەوڵەتیدا کراوە لە ساڵەکانى ٢٠١٧ و ٢٠١٨ رێژەى هەژارى کەمتربووە لە لەسەدا ٢٠.

 

باسى لەوەشکردووە، حکومەت پارەى تەواوى لەبەردەستدا نابێت تاوەکو لە بوارە سەرەکییەکاندا خەرجیبکات، ئاماژەى بەوەشکردوە، پێداویستییەکانى دانیشتوان بەشێوەیەکى گشتى زیاد دەکەن ئەوەش بەواتاى ئەوەدێت کە ژمارەیەکى زیاتر لە خەڵک دەکەونە خوار هێڵى هەژارییەوە، ئەوەش عێراق زیاتر لە رێڕەوى گەشەسەندنی بەردەوام دووردەخاتەوە.

 

لە نوێترین راپۆرتیشدا لەسەر کەمکردنەوەى کاریگەرى قەیرانەکانى عێراق، پڕۆگرامى گەشەپێدانى سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان چەندین پێشنیارى خستەڕوو لەوانەش فراوانکردنى بەرنامەى چاودێرى کۆمەڵایەتى و تەرخانکردنى داهاتى زیاتر بۆ پێشخستنى کەرتى تایبەت.

Paylas: