TR KU SO
FB X
Cîhan

کاندیدی ئۆپۆزسیۆن بۆ سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا دەستنیشانکرا

Rozan Ateş
Yazar
📅 07 Mart 2023 21:15

پەیامی کورد... کاندیدی ئۆپۆزسیۆن بۆ سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا دەستنیشانکرا

میدیاكنی توركیا بڵاویانكردۆتەوە شەش لایەنی ئۆپۆزسیۆنی تورکیا گەیشتنە ڕێککەوتنێک کە لە (١٢) بڕگە پێکهاتبوو، لەمیانی كۆبونەوەكەدا کەمال کلیچدارئۆغلوی وەک کاندیدێکی هاوبەش بۆ ڕکابەریکردن لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە هەڵبژاردنی داهاتووی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا دیاریکراوە کە بڕیارە مانگی ئایاری ئەمساڵ بەڕێوەبچێت.

میدیاکانی تورکیا ڕایانگەیاند: لە کۆبوونەوەی دوێنێی شەش لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکەی تورکیا کە هاوپەیمانێتیەکیان لە ژێرناوی (میللەت) پێکهێناوە، کەمال کلیچدار ئۆغلویان وەک رکابەری ئەردۆغان لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تورکیا دیاریکرد کە بڕیارە ڕۆژی ١٤ی ئایاری ئەمساڵ بەڕێوەبچێت.

کەمال کلیچدارئۆغڵو دوای کۆبوونەوەکە لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەنووسان ئاماژەی بەوەكرد: سەرکردەکانی پێنج پارتەکەی دیکە دەبنە جێگری سەرۆکی هاوپەیمانێتی میللەت و دەرگای هاوپەیمانیەکەشمان کراوەیە بۆ هەموو ئەوانەی هاوبەشی خەونی تورکیای هاوبەشن.

بەپێی هەواڵی میدیا نزیكەكانی هاوپەیمانەتیەكە ناوەرۆکی ڕێککەوتنەكەی نیوان لایەنەکان لە ١٢ بڕگە پێکهاتووە بریایریانداوە سیستمی پەرلەمانی پەیڕەو بکەن و بۆ ئەوەش گۆرانکاری لە دەستوردا دەکەن.

شایەنی باسە هاوپەیمانی سێ قۆڵی هەریەك لە پارتی گەلی كۆماری بە سەرۆكایەتی كەمال كلیچدار ئۆغلۆ، پارتی دیموكراسیەت و پێشكەوتن بە سەرۆكایەتی عەلی باباجان، پارتی دیموكراتی بە سەرۆكایەتی جۆلتكین ئویساڵ، پارتی خۆشگوزەرانی بە سەرۆكایەتی تیمیل كارامولا ئۆغلۆ، پارتی ئایندە بە سەرۆكایەتی ئەحمەد داود ئۆغلۆ و ئی پارتی بە سەرۆكایەتی میرال ئاكشینیر لە خۆدەگرێت.

Paylas: