TR KU SO
FB X
Cîhan

گیانلەدەستدان بەھۆی بومەلەرزەکەی هەر دوو وڵاتی سوریا و تورکیا ٥٠ ھەزار کەسی تێپەڕاند

Rozan Ateş
Yazar
📅 25 Şubat 2023 18:12

پەیامی کورد... گیانلەدەستدان بەھۆی بومەلەرزەکەی هەر دوو وڵاتی سوریا و تورکیا ٥٠ ھەزار کەسی تێپەڕاند


ژمارەی گیانلەدەستدان بەھۆی بومەلەرزە وێرانکەرەکەی سوریا و تورکیا گەیشتە زیاتر لە ٥٠ ھەزار کەس.

سولەیمان سوەیلۆ، وەزیری ناوخۆی تورکیا رایگەیاند، ئەو بومەلەرزەیەی سوریا و تورکیای ھەژاند یەکێک بووە لە بەھێزترین بومەلەرزەکان لە جیھاندا، بەپێی دوایین ئامارە رەسمییەکانیش، ژمارەی گیانلەدەستدان لە تورکیا بۆ 48 ھەزار کەس بەرزبووەتەوە.

حکومەتی سوریاش رایگەیاندووە، تائێستا ھەزار و 500 کەس لە پارێزگاکانی حەلەب، حەما، لازقیەو تەرتوس گیانیانلەدەستداوە، دوو ھەزار و ٣٥٧ کەسیش برینداربوون، لە ناوچەکانی باکوری سوریاش ژمارەی گیانلەدەستدان 4000 کەسی تێپەڕاندووە.

رێکخراوی تەندروستیی جیھانیش رایگەیاندووە، ٢٣ ملیۆن کەس لە سوریا و تورکیا بەھۆی بومەلەرزەکەوە زیانیان بەرکەوتووە، بەردەوام تەرمیش لەژێر داروپەردووەکاندا دەردەھێندرێنەوە.

Paylas: