گیانلەدەستدان بەهۆی بومەلەرزەکەی ئەفغانستانەوە گەیشتە دوو هەزار کەس
پەیامی کورد... گیانلەدەستدان بەهۆی بومەلەرزەکەی ئەفغانستانەوە گەیشتە دوو هەزار کەس
ژمارەی قوربانیانی بومەلەرزەکەی رۆژی شەممەی ئەفغانستان بۆ زیاتر لە 2000 گیانلەدەستدان بەرزبووەوە، بومەلەرزەکە بە یەکێک لە بەهێزترین ئەو بومەلەرزانە دادەنرێت کە وڵاتەکەی لە دەیەی رابردوودا تێیدا روویداوە.
بەپێی ئامارە فەرمییەکان، ئەو بوومەلەرزە بەهێزەی رۆژئاوای ئەفغانستانی هەژاند، تا ئێستا زیاتر لە دوو هەزار گیانلەدەستدانی لێکەوتووەتەوە، ئەمە سەرەڕای ئەوەی سەدان کەس کەوتوونەتە ژێر داروپەردووەوە.
بەپێی وەزارەتی زانیاری و کەلتووری ئەو وڵاتە، بومەلەرزەکە بە یەکێک لە بەهێزترین بومەلەرزەکانی دەیەی رابردوو دادەنرێت.
ئاژانسی لێکۆڵینەوەی جیۆلۆجی ئەمریکی بڵاویکردەوە، ئەو بوومەلەرزانەی ڕۆژی شەممە ڕوویانداوە لە 35 کیلۆمەتر لە باکووری ڕۆژئاوای شاری هێراتەوە بووە و یەکێک لەو بومەلەرزانەش گەیشتووەتە 6.3 پلەی رێختەر.
عەبدولشاکور سەمەدی، دانیشتووی شاری هێرات، پێشتر بە ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ڕاگەیاندبوو ، لانیکەم 5 بوومەلەرزەی بەهێز لە نیوەڕۆدا شارەکەیانی هەژاندووە