TR KU SO
FB X
Cîhan

نوێنەری سەرۆکی ئەمریکا سەردانی ڕۆژئاوای کوردستانی کرد

سارا
Yazar
📅 17 Ağustos 2018 01:10

نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا " برێت مەکگۆرک و شاندێکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی سەردانی ڕۆژئاوای کوردستان و بە تایبەتی سەردانی شاری ڕەققا یان کرد .

نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعشدا " برێت مەکگۆرک و چەند بەرپرسێکی دیکەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەردانێک گەیشتنە شاری ڕەققا و لەگەڵ ئەنجوومەنی مەدەنی ئەو شارە ووتووێژیان کرد .

سەبارەت بە ناوەڕۆکی وتوووێژەکە ، سەرۆکی ئەنجوومەنی مەدەنی ڕەققا " عۆبەیند حەمید میهباس " ڕایگەیاند و ووتی :

شاندەکەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی پەیمانیان داوە کە لە ئەمریکا بە تایبەتی و لە هاوپەیمانی نێودەڵەتی بە گشتی ، لە ئاشتەوایی گشتیدا ، هەروەها لە بواری سیاسی ، لەشکری و سەربازی ، ئابووری و خزمەتگوزاریدا بەردەوام دەبن لە پاڵپشتی کردنی ئەنجوومەنی مەدەنی شاری ڕەققا .

" عۆبەیند حەمید میهباس " هەروەها ئاشکرای کرد و ووتی : ئەمڕۆ شاندێکی سیاسی – سەربازی پلەبەرزی ئەمریکی و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی سەردانی ئەنجوومەنی مەدەنی ڕەققایان کرد . شاندەکە ئاماژەیان بە بەردەوام بوونیان لە سەر پالپشتی ئەنجوومەنی مەدەنی ڕەققا کردووە و چ لە بواری سیاسی و پێداویستی سەربازی و چ لە بواری خزمەتگوزارییەکانی دیکەدا

Paylas: