Cîhan
کوژرانی ٥ ئەندامی " پەکەکە " لە هێرشی ئاسمانی تورکیا بۆ سەر چیاکانی هەرێمی کوردستان
سه‌رچاوه میدیاییه‌کان ڕایانگه‌یاند که له ئۆپراسیۆنی ئاسمانی سوپای تورکیا له هه‌رێمی کوردستان ۵ هێزی سه‌ر به په‌که‌که کوژراون.
به پێی ڕاپۆرتێک له ئاناتۆلی، سوپای تورکیا ڕایانگەیاندووە ڕۆژی دووشه‌مه له میانه‌ی هێرشێکی ئاسمانی بۆ سه‌ر چیاکانی هه‌رێمی کوردستان ۵ ئه‌ندامی په‌که‌که‌یان کوشتووه.
به پێی ئه‌م ڕاگه‌ێندراوه‌ی هێزه‌کانی تورکیا، ئه‌ندامانی سه‌ر به په‌که‌که له ناوچه‌کانی گارا، زاب، ئاواشین و مه‌تین له هه‌رێم کوژراون.
هه‌روه‌ها سوپای تورکیا ئاماژه‌ی داوه که بنکه و باره‌گاکانی هێزی په‌که‌که‌ش له‌م شاخانه کراوه‌ته ئامانج. شه‌ڕی نێوان په‌که‌که و سوپای تورکیا له ساڵی ۲۰۱۵وه ده‌ستی پێ کردووه‌ته‌وه و هه‌ر دوو ئاماری کوژراو و برینداره‌کانی یه‌کتر ناوه ناوه بڵاو ده‌که‌نه‌وه.