Kurdistan
بە هۆی هێرشی ئاسمانی هێزەکانی سوپای تورکیا ٦ ئەندامی پەکەکە گیانیان لە دەستدا
پەیامی کورد ... لە ئاکامی هێرشی فڕۆکە جەنگییەکانی سووپای توركیا لە زنجیرە ئۆپراسیۆنێکی ئاسمانی دا لە هەرێمی کوردستان ، ٦ چەکداری پەکەکە کرانە ئامانج.
لە پەیامێکی تویتەریدا وهزارهتی بهرگری توركیا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ، هەژماری فەرمی خۆی ئاماژەی بە ئۆپراسیۆنەکە دا کە لە هەرێمی کوردستان بەڕێوە چوو.
لە دەقی تویتەکەدا نووسراوە:
“له میانەی زنجیرهیهك ئۆپراسیۆنی ئاسمانی هێزەکانی سووپای توركیا بۆسهر ناوچهكانی قهندیل و خواكورك لە " هەرێمی کوردستان "، ژمارەیەک پێگەی تیرۆرستی پەکەکە کە وەک حەشارگە و کۆگای چەک و تەقەمەنی بەکاردەهێنران، تۆپباران کرا”.
هاوکات لە ئاکامی ئۆپراسیۆنەکاندا ٦ چەکداری پهكهكه کە خۆیان بۆ هێرشکردنە سەر بنكه سهربازییهكان ئامادە دەکرد، کوژران.