Cîhan
وەزیری بەرگریی فەڕەنسا بەسەردانێک گەیشتە بەغدا
پەیامی کورد... وەزیری بەرگریی فەڕەنسا بەسەردانێک گەیشتە بەغدا
وەزارەتی بەرگریی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت،وەزیری بەرگریی فەڕەنسا، سێباستیان لێکۆرنو کە بەسەردانێک گەیشتووەتە بەغدا
ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه 18_ی ته‌موز_ی 2023 وەزارەتی بەرگریی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە سابت عەباسی پێشوازیی کردووە لە وەزیری بەرگریی فەڕەنسا، سێباستیان لێکۆرنو کە بەسەردانێک گەیشتووەتە بەغدا.
وه‌زاره‌ته‌كه زانیاری زیاتر لە باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌وه نه‌خستۆته‌ڕوو .
دوێنێ دووشەممە، وەزارەتی بەرگریی فەرەنسا رایگەیاندبوو کە رۆژی ١٨ی ئەم مانگە، سێباستیان لێکۆرنو سەردانی عێراق دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی عێراق و ھەرێمی کوردستان، ژمارەیەک پرسی گرنگ تاوتوێ دەکات لەنێویاندا، ئاسایشی ناوخۆیی و ھەرێمیی.