Cîhan
وەزارەتی بەرگری ئەمریکا : بەڵگەمان نییە لەسەر فەرمانی ڕاستەوخۆی ئێران بۆ هێرشکردنە سەر پێگەکانی ئەمریکا لە عێراق و سووریا
پەیامی کورد ... وەزارەتی بەرگری ئەمریکا : بەڵگەمان نییە لەسەر فەرمانی ڕاستەوخۆی ئێران بۆ هێرشکردنە سەر پێگەکانی ئەمریکا لە عێراق و سووریا
پێنتاگۆن دەڵێت: ئەمریکا فەرمانی ڕاستەوخۆی لە ڕابەری باڵای ئێرانەوە نەبینیوە بۆ هێرشکردنە سەر هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا.
ئەم لێدوانە دوای زیادبوونی هێرشەکان بۆ سەر پێگەکانی ئەمریکا لە عێراق و سووریا هاتە ئاراوە.
ووتەبێژی پێنتاگۆن بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند: هیچ بەڵگەیەکمان نییە کە ئێران بە ڕاشکاوی فەرمانی کردبێت هێرشی لەو شێوەیە ئەنجام بدەن.
ناوبراو بە جەختکردنەوە لەسەر ئەم بابەتە، هەروەها ووتی : فەرمانێکی ڕاستەوخۆمان نەبینیوە کە بۆ نموونە ڕابەری باڵای ئێران بڵێت: "بڕۆنە دەرەوە و ئەم کارە بکەن ."
"، بەگوێرەی هەواڵی ئاژانسی ڕۆیتەرز ووتەبێژی پێنتاگۆن ڕایگەیاندووە کە ئەمریکا لە کۆتاییدا ئێران بە بەرپرسیار دەزانێت لەو جۆرە هێرشانەی لەلایەن گرووپە چەکدارەکانەوە "چوونکە ئێران پشتیوانیان لێدەکات.