TR KU SO
FB X
Cîhan

وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا: سێ فڕۆکەی ئۆکراینا خراونەتە خوارەوە

Rozan Ateş
Yazar
📅 12 Haziran 2022 21:33

پەیامی کورد... وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا: سێ فڕۆکەی ئۆکراینا خراونەتە خوارەوە

وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ڕایگەیاند سیستەمەکانی بەرگری ئاسمانی وڵاتەکە سێ فڕۆکەی جەنگی ئۆکراینییان خستووەتە خوارەوە.

وەزارەتی بەرگری ڕووسیا لە بەیاننامەیەکدا وتی سوپای ڕووسیا دوو فڕۆکەی جەنگی جۆری میگ - ٢٩ ی لە هەرێمی میکۆلایڤ و فڕۆکەیەکی جەنگی جۆری سو - ٢٥ ی لە هەرێمی خارکیڤ خستووەتە خوارەوە.

تاوەکوو ئێستا ئۆکراینا هیچ لێدوانێکی سەبارەت بەو بابەتە نەداوە.

Paylas: