TR KU SO
FB X
Cîhan

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەبارەی مانەوەی هێزەکانیان لە عێراق هەڵوێستی خۆی راگەیاند

Rozan Ateş
Yazar
📅 31 Ekim 2023 14:20

پەیامی کورد... وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەبارەی مانەوەی هێزەکانیان لە عێراق هەڵوێستی خۆی راگەیاند


وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایدەگەیەنێت" لە پێناو رێگریکردن لە سەرهەڵدانەوەی رێکخراوی داعش، هێزەکانمان لە خاکی عێراق دەمێننەوە".

لەمبارەیەوە ماسیۆ میلەر وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژامەوانیدا رایگەیاندووە:" هێزەکانمان لە عێراق دەمێننەوە، بە مەبەستی ڕێگریکردن لە سەرهەڵدانەوەی ڕێکخراوی چەکدارانی داعش".

ئاماژەی بەوەشكردووە :" هەموو رێکارێکی بەرگریکردن بۆ بەرپەچدانەوەی ئەو هێرشانەی دەکرێتە سەر هێزەکانمان دەگرینە بەر، چونکە مافی بەرپەچدانەوەی هەموو هێرشێکمان هەیە".

لێدوانەکەی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە کاتێکدایە، كە رۆژی رابردوو هادی عامری ئەمینداری گشتی رێکخراوی بەدر داوای لە حکومەتی عێراق کرد کە رێکاری پێویست بۆ کردنە دەرەوەی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عیراق بگرێتە بەر.

هاوکات ماوەی چەند ڕۆژێکە هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا و عێراق دەکرێنە ئامانج، مقاوەمەی ئیسلامی-یش لە عێراق زۆربەی ئەو هێرشانەی لە ئەستۆ گرتووە.

Paylas: