TR KU SO
FB X
Cîhan

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەبارەی ڕژێمی ئێران ڕوونکردنەوە دەدات

📅 08 Mayıs 2018 18:36

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، لە بارەی سیاسەتی ئەم وڵاتە و ئەو هەواڵانەی کە لە بارەی هەوڵەکانی واشنتۆن بۆ گۆڕینی رژێمی ئێران بڵاو بوونەتەوە، بە فەرمی هەڵوێستی وەرگرت.

 

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا، هەر جۆرە هەوڵێکی ئەمریکا بۆ گۆڕینی رژێمی سیاسی ئێران رەتکردەوە.

شایانی باسە چەند رۆژێک پێش، رودی جولیانی، سەرۆکی پێشووی شارەوانی نیۆیۆرک بە شێوەیەکی سیمبۆلیک رێککەوتنی ئەتۆمی لە بەرچاوی کامێراکان دڕاند.

جولیانی گوتی، ئەمریکا هەوڵی گۆڕینی رژێمی سیاسی ئێران دەدات. دوای ئەم لێدوانە بوو کە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئەم جۆرە بانگەشەیەی رەتکردەوە.

هێزەر ناوێرت، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا جەختی کردەوە، کە ئەوە بۆچوونی تاکەکەسی جولیانی-ە،  نەک کۆشکی سپی.

 

Paylas: